AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٠ ١٩:٣٩

سەرۆکە نوێیەکە: سەقامگیریی ئابووری لە ئێران بەدیدێنم

سەرۆکە نوێیەکە: سەقامگیریی ئابووری لە ئێران بەدیدێنم

سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئێران، وتی: بەڵێن دەدەم بە خەڵکی ئێران کە لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵی هەڵاوسانەوە سەقامگیریی ئابووری بڕەخسێنم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولناسر هیمەتی، سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت، سەبارەت بە سیاسەتە نوێیە دراوییەکانی دەوڵەت وتی: ئەرکی بانکی ناوندی کۆنتڕۆڵی هەڵاوسان و چاودێری بەسەر بانکەکانە.

وتیشی: گەڕانەوەی من بۆ بانکی ناوەندی بەو هۆیە بوو کە هەلومەرج بۆ خزمەتکردن بە لواو زانی و ئەمە پێویستی بە هەوڵی هەموو دەزگاکانە بۆ ئەوەی بتوانین هەلومەرجی ئابووریی وڵات سامان بدەین.

هێمەتی جەتیشی کرد: بەڵین بە خەڵکی دەدەم کە سەقامگیریی ئابووری بڕەخسێنم؛ کۆنتڕۆڵی هەڵاوسان ئەرکی ئێمەیە و هۆکاری هەڵاوسایش کەمایەتی بوودجەیە کە دەبێ کۆنتڕۆڵ بکرێت و من بەرەنگاری بانکە ناترازەکان دبمەوە.

News ID 58097

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha